شارپرێس:
بهگوێرهى ئاژانسێكى نێودهوڵهتى، هاککەرەکانی سەر بەئێران ژمارەیەکی زۆر ئیمێڵی یاریدەدەرەکانی ترەمپیان دەستکەوتوە، نزیکەی 100 گێگابایتەو هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی دەکەن.
ئاژانسى ڕۆیتەرز ئاشكرایكردوه، چەند هاککەریکی ئێرانی، هەڕەشەیانکردوە کۆمەڵێک ئیمهیڵی یاریدەدەرەکانی ترەمپ، لەوانەش سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی، پارێزەری ترەمپو ڕاوێژکاری ترەمپو چەند کەسێکی دیکە بڵاودەکەنەوە.
کۆشکی سپیو ئێف بی ئای، لەلێدوانێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاندوه، ''هەرکەسێک پەیوەندیی بەهەر جۆرە پێشێلکارییەکەوە هەبێت، بەتەواوی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێتو دادگایی دەکەن"؛ ئەو هەڵمەتەشیان گەڕاندەوە بۆ زیانگەیاندن بەسەرۆکی ئەمریکاو ناوزڕاندنی کارمەندانی.
هاککەرەکان باس لەفرۆشتنی ئیمهیڵەکان دەکەن، بەڵام نازانرێ چۆن ئەمکارە دەکەنو هەوڵی چی دەدەن؛ کۆشکی سپیش لەهەوڵی بەردەوامی دۆزینەوەو وەرگرتنەوەی ئیمهیڵەکانە.
ئەم هێرشانەش دوای شەڕی 12 ڕۆژەی ئێرانو ئیسرائیلو بەشداریکردنی ئەمریکا لەجەنگەکە سەریهەڵدا.