شارپرێس:
فائیزە سەرلەک خانمە وەرزشوانی ئێرانی، دوو ڕیکۆردی نوێی تۆمارکرد کە ئەوانیش: یەکەمیان پارێزگاریکردن لەکێشی 310 کیلۆگرام بەپاڵدانەوە بەدیوارەوە بۆماوەی سێ خولەکو دوەمیان بەرزکردنەوەی 100 کیلۆگرام بەددانەکان.
ڤیدیۆیەک کە وەرزشوان سەرلەک نیشاندەدات لەکاتێکدا ئەم ڕیکۆردانە بەدەستدەهێنێت لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوەو کاردانەوەی زۆری هەوادارانی لێکەوتوهتەوەو ستایشی ئازایەتییو خۆڕاگریی ئەو خانمە وەرزشوانە دەکەن.
ڤیدیۆکە نیشانیدەدات کە چۆن سەرلەک 310 کیلۆگرام کێشی لەسەر ئەژنۆکانی بەرزکردوەتەوە لەکاتێکدا پاڵی بەدیوارەوە داوەتەوەو ئامادەبوان چەپڵەی بۆ لێدەدەن، هەروەک بەددانەکانی گوریسێکی 100 کیلۆگرام بەددانەکانی بەرزدەکاتەوە.
سارلەک لەتەمەنی 16 ساڵیدا بەڕاکێشانی ئۆتۆمبێل دەستی بەورزشکردن کردوە.
لەساڵی 2017 توانی سێ ئۆتۆمبێل بەددانەکانی ڕابکێشێت بۆ مەودای 4.06 مەترو بەمشێوەیە ناوی خۆی لەفیدراسیۆنی جیهانی وەک یەکەم وەرزشوانی ئێرانی لەم بوارەدا تۆمارکرد.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی