شارپرێس:
پێگەی جیروسلام پۆستی ئیسرائیلی، لەڕۆژئاوای کوردستان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامداوەو وەڵامی چەند پرسێک سەبارەت بەڕۆڵی هەسەدەو داهاتوی سوریا دەداتەوە، ده‌شڵێت، "ناتوانین یەپەژە تێکەڵ بەسوپای سوریا بکەین".
قەنتە ئەحمەد ڕۆژنامەنووسی پێگەی جیروسلام پۆستى ئیسرائیلى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه‌و مه‌زڵوم عه‌بدى له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ى به‌هه‌وڵه‌كانى تره‌مپ كردوه‌و وتویه‌تى، "ترەمپ دەیەوێت سوریا مەزن بکاتەوە، بۆ ئەوەش دەبێت پشتیوانیی هەسەدە بکات، هەسەدە دەبێت بەشێک بێت لەهاوپەیمانێتی دژی داعش، هەروەها هەسەدە دەبێت بەشێک بێت لەحکومەتی نوێی سوریا، یارمەتی ئەمەریکا زۆر پێویستە بۆ ناناوەندێتی (نا مەرکەزی) هێز لەسوریا".
فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده باسى له‌وه‌شكردوه، "ئه‌حمه‌د شەرع کاردەکات بۆ قایلکردنی ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی پێدانی هەلێکی نوێ بەسوریا، بەڵام نیگەرانی گەورە هەیە لەڕاستیدا، لەلازقییە دوو هەزار عەلەوی کوژران،لەسوەیدا هه‌زار دروزی کوژران، تۆمارە ڤیدیۆییەکانی کۆمەڵکوژی دروزەکانیش، پەیامێك بوو كه کورد ئامانجی دواترە".
له‌باره‌ى تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای نوێی سوریا، عه‌بدى وتویه‌تى، "ئاڵنگاریی گەورەیان هەیە بۆ تێکەڵکردنی هێزەکان، بۆ نمونه چۆن دەتوانین لیوایەکی ژنان (یەپەژە) تێکەڵ بەسوپای سوریا بکەین لەکاتێکدا سوپای سوریا لیواى ژنانیان نییە، ئێمە ناتوانین ژنە شەڕڤانەکان دوربخەینەوە".
په‌یامێكیشى ئاراسته‌ى شه‌رع كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "نازانین شەرع بەهێز دەبێت یان لاواز، ئەوە دەکەوێتەسەر خۆی، ئەگەر واقعی بێت‌و بیەوێت وەڵامی داواکاریی خەڵکی سوریا بداتەوە، سەرکەوتوو دەبێت، 2026 ساڵی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ شه‌رع".
ئه‌وه‌شى وت، "عەلەوییەکان‌و دروزەکان پاڵپشتی هەسەدە دەکەن، وەک چۆن عەرەبە سوریە عەلمانییەکان پاڵپشتیمان دەکەن، سوریا ئێستا‌و پێش شەڕی ناوخۆش توندڕەو نەبوە، بەڵام شەڕی ناوخۆ لەهەموو جیهانەوە توندڕەوەکانی هێناوەتە سوریا بۆ شەڕکردن".
