شارپرێس:
بۆ یەکەمینجار دوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی
پەرلەمانی کوردستان شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرپەرشتی قوباد
تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکە چوە بەغدا و یەکەم وێستگەی سەردانەکەشی چوە
لای فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و لەگەڵیدا کۆبوەوە.
نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبونەوەكەوە
بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، باس له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
كرا‌و هه‌ردوولا هاوڕابون، به‌ڕێوه‌چونی سه‌ركه‌وتوانه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستكه‌وتێكی
گرنگی دیموكراسییه بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق و هیوایان خواست به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كانی
هه‌ڵبژاردن حكومه‌تێك پێكبهێنرێت كه له‌ئاستی چاوه‌ڕوانی و ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی
عێراقدا بێت.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه،"یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان پێیوایه به‌شێكی گه‌وره‌ی كێشه‌كانی عێراق و له‌ناویشیاندا كێشه‌كانی نێوان
هه‌رێم و به‌غدا به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستور چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، هه‌ربۆیه یه‌كێتی،
پابه‌ندبون به‌ده‌ستورو جێبه‌جێكردنی هه‌موو ماده‌كانی ده‌ستور به‌ته‌نها رێگه‌چاره
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و عێراقێكی سه‌قامگیرتر و گه‌شه‌سه‌ندوو
ده‌زانێت".
سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتی له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا
جه‌ختی كرده‌وه كه،"یه‌كێتی پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌كه‌می
هه‌ردوو حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان
بێت، به‌تایبه‌تیش كێشه‌ی بودجه‌و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چیتر بودجه وه‌ك مافێكی
ده‌ستوری خه‌ڵكی كوردستان بخرێته چوارچێوه‌ی ناكۆكی و ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه".
