عالیە نوسەیف: سودانی لەپێناو پاراستنی عێراق موجامەلەی ترەمپ دەكات

عیراق

07/12/2025‌ 298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەركردەیەكی حزبەكەی سودانی ئاشكرایكرد، محەمەد شیاع سودانی لەپێناو پاراستنی عێراق موجامەلەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای كردوەو پاڵپشتی كردوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ.


عالیە نوسەیف، سەركردە لەهاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی لەكەناڵی عەهد ڕایگەیاند،" لێكدانەوەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق جیاوازەو لێكدانەوەی دەوڵەت و گەلەكەیەتی و پاراستنی بەرژەوەندییەكانە، بۆ ئەو مەبەستەش محەمەد شیاع سودانی موجامەلەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای كردوەو هەڵیبژاردوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ".

وتوشیەتی،" سعودیە یەك ترلیۆن دۆلاری وەك بەرتیل داوە بەترەمپ، ئەگەر بێت و سودانیش بەیەك وشە كەسێكی بەڵا لەعێراقییەكان دوربخاتەوە بۆچی خراپە".

بەوتەی عالیە نوسەیف،" سودانی و هەموان دەزانن كە ترەمپ بەڵایەو بكوژە و بازرگانی بەخوێنەوە دەكات، كاتێكیش كە موجامەلەی دەكات و هەڵیبژاردوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ، چونكە هەموو عێراقییەكان لەژێر چەپۆكی ترەمپ دان و ئەویش گوێڕایەڵی ئیسرائیلە، یان دەبێت عێراق بخاتە بەردەم بڕیارەكانی ترەمپ یان دەبێت موجامەلەی بكات".

بەپەلە