سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەهەرێم دەستگیرکران

کوردستان

07/12/2025‌ 395 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشكرایكرد، كەبەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لەشاری كەلار دەستگیركردوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی لەگەڵ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دوز خورماتوو، ( سێ )بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لەشاری کەلار دەستگیرکرد.

لەڕاگەیەندراوەكەی ئاسایشدا ئەوەش هاتوە، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری وردو بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان، توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێت و دەستبگرن بەسەر بڕی ( 4 )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك و بڕی یەک کیلۆ و سێ سەد گرام  ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و 3000 دەنک حەبی هۆشبەر.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

بەپەلە