یەکەم پارێزگا بەهۆی بارانبارینەوە دەوامی سبەینێی راگرت

کوردستان

07/12/2025‌ 8184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی پێشبینییەکان بۆ دەستپێکردنی بارانبارینی چڕ و ئەگەری دروستبونی لافاو، دەوامی سبەینێی خوێندنگەکان لەپارێزگا نەینەوا راگیرا.

 

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بڵاویکردەوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا بڕیاریدا دەوامی سبەینێی سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە رابگیرێت.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لەئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت، بەڵام تاکو ئێستا لە هیچ پارێزگایەکی هەرێم بڕیار لەبارەی راگرتنی دەوامی فەرمی دامودەزگاکانی حکومەت نەدراوە.

بەپەلە