بەهۆی لافاوەکەوە حکومەتی هەرێم هەڕەشەی سزادانی ئەم کەسانە دەکات

کوردستان

10/12/2025‌ 2753 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرى نوسینگەى جێگرى سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە، لێپرسینەوەش لەگەڵ کەسانە دەکرێت کە کەمتەرخەمن.


عەتا محەمەد، بەڕێوەبەرى نوسینگەى جێگرى سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، تیمیان دروستکردوە بۆ خەمڵاندنی قەبارەی زیانەکان و بڕیاری پێویست لەبارەی قەرەبوکردنەوەی هاوڵاتییان دەدرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، جگە لەو لیژنانەی لەناو چەمچەماڵ هەن، لیژنەیەکی دیکە پێکدەهێندرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری لافاوەکە و لایەنی کەمتەرخەم دیاری دەکرێت و ڕێکاری یاسایی و لێپرسینەوەیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.