وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی دواخست

کوردستان

10/12/2025‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ناوەندەکانی خوێندنی سنوری قەزای چەمچەماڵ دوابخرێت.


رسامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتیی مامۆستایان و قوتابیان و خانەوادەکانیان، وەزارەتمان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕاسپاردووە بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆ مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٦.

نوێدەکرێتەوە..