کەسێکی دیکە بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستدا

کوردستان

10/12/2025‌ 494 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەکاتی دروستبونی لافاو لەگەڕەکی شۆراوی شاری کەرکوک، شۆڕتی کارەبا دروستدەبێت و بەهۆیەوە ژنێک گیان لەدەستدەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕوداوەکە ئەمشەوی چوارشەممە لەگەڕەکی شۆراوی شاری کەرکوک ڕویداوە و بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لافاو لە بەشێکی کۆڵانەکانی ئەو گەڕەکە دروستبوو، لەئەنجامدا ئەو ژنە گیانی لەدەستدا.

شارپرێس زانیویەتی، هەر ئەمشەو کارمەندێکی شارەوانی کەرکوک لەکاتی پاککردنەوەی شەقامی بازاڕی رەحیماوا شۆڕتی کارەبا ڕویدا، بەهۆیەوە کارەبا گرتی و برینداربوو.