شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە

کوردستان

10/12/2025‌ 2009 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات سبەی پێنجشەممە گشتیی کاریگەی ئەو شەپۆلی بارانبارینە کۆتایی دێت کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، دەشڵێت، هەینی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.


شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردوە،" بە گشتیی کاریگەری شەپۆلەکە لەمشەوەوە بەرەو لاوازی دەچێت، بەڵام لە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە، لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان لەمشەویشدا کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە زیاتر دەبێت وەک لە شوێنەکانی دیکە ".

ئەوەشیخستەڕوو، سەرباری ئەوەی سبەی کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی پێدێت، بەڵام لەهەینییەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە هەریمی کوردستان دەکات و دوو ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.

لەبارەی ئەو شەپۆلەی دیکەی بڕیارە ڕوو لەناوچەکە بکات، ئەو کەشناسە کوردە دەڵێت، شەپۆلەکە بۆ شارەکان بارانی باشیان لەخۆگرتوە و بۆ ناوچە شاخاویی و سنورییەکانیش بەفربارینی پێیە.