ته‌رمى منداڵه‌كه‌ى كه‌لار دۆزرایه‌وه‌

کوردستان

10/12/2025‌ 316 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پۆلیسی گەرمیان دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵەی ڕاگەیاند، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای کەلار لە کاتی یاریکردندا کەوتە ناو لافاو و خنکا.


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو منداڵەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەژێر پردی گازینۆ لە نێو لافاودا خنکا، تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئەوەشیخستەڕوو، منداڵەکە بەمەبەستی یاریکردن چوەتە ژێر پردی چەمی گازینۆ لە کەلار، بەڵام کەوتە ناو ڕێڕەوی ئاوەکە و بەهۆی لافاوەوە خنکا.

بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکە ناوی "ئەیوب عومەر"ەو کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە لەنزیک قەڵای شێروانە لەکۆتایی ڕێڕەوە ئاوییەکە دۆزراوەتەوە.