شارپرێس:
بەرپرسێکی پارتی
دیموکراتی کوردستان رەتیدەکاتەوە لە کابینەی داهاتوی حکومەتی هەرێمدا پۆستی وەزارەتی
ناوخۆ بە یەکێتی بدرێت و دەڵێت، لەم قۆناغەدا واپێویست دەکات ئەو پۆستە لای پارتی
بێت.
ئهحمهد
كانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رایگەیاند، زۆری نەماوە كابینەی دەیەمی
حكومەتی هەرێمی كوردستان پێکبێت و لەم قۆناغەدا بارودۆخەکە وا دەخوازێت وەزارەتی
ناوخۆ لای پارتی بێت .
لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماریشەوە وتی، پۆستی سەرۆک کۆمار هی کوردە
بەڵام تا ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە پۆستەکە بۆ کێیە.