شارپرێس:
بەمەبەستی تۆمارکردنی ئەو
ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوت، لیژنەیەک لەلایەن
نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانەوە پێکهێنرا و لەسبەینێوە دەستبەکار دەبن.
بەڕێوەبەرێتی قەزای چەمچەماڵ
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئاگاداری
سەرجەم هاولاتیانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکەینەوە کە ئۆتۆمبیلەکانیان
بەهۆی لافاوەوە زەرەرمەند بوە، لیژنەیەک پیکهینراوە و لە کاتژمێر 9 بەیانی سبەینێوە
لەهاتوچۆی چەمچەماڵ دادەنیشن".
ئەوەشیخستەڕوو، لیژنەیەک تاکو کۆتایی هەفتەی داهاتوو ئەو ئۆتۆمبێلانە
تۆمار دەکەن کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتوە.