شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا جارێكى دیكه دژى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع هه‌ر بڕیارێك بدات، ئێمه بێ دودڵى پشتیوانى ده‌كه‌ین".
وەزارەتی بەرگری توركیا لەڕاگەیەندراوێكدا ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌نده‌ى تێبینیمان كردوه، هەسەدە لەدوپاتکردنەوەی داواکارییەکانی بۆ ناناوەندیی‌و فیدراڵیزم بەردەوامەو هەنگاو بۆ یەکگرتن لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی نانێت، ئەم هەڵوێستەی هەسەدە-ش زیان بەیەکپارچەیی خاک‌و سەقامگیریی سوریا دەگەیەنێت".
وەزارەتى ده‌ره‌وه‌ى توركیا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌نزیكایه‌تى خۆیى‌و حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع‌و ده‌ڵێت، "لەگەڵ حکومەتی ئه‌حمه‌د شه‌رع لەچوارچێوەی پرەنسیپی یەک دەوڵەت، یەک سوپا، هه‌ماهه‌نگیى نزیکمان هه‌یه‌و لەنزیکەوە چاودێریی پرۆسەی تێکەڵکردن دەکەین".
ئه‌وه‌شى وتوه، "ئەگەر حکومەتی سوریا بۆ یەکێتیی‌و یەکپارچەیی خۆی بڕیاری دەستپێشخەرییەک بدات، تورکیا پشتگیریی دەکات".