شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دورکەوتنەوە لەهەر ڕوداوێکی نەخوازراو، بەكارهێنانی یارییە ئاگرینییەكان قەدەغە دەكات.
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە، بەکارهێنانی هەر جۆرە یارییەکی ئاگرین یان سەرچاوەیەکی ئاگر کە ببێتە هۆی مەترسیی ئاگرکەوتنەوە، لەناو هۆڵ و شوێنە داخراوەکاندا بەتەواوی قەدەغەیە.
هاوکارت پێویستە پێش دەستپێکردنی هەر ئاهەنگ یان کۆبونەوەیەک، لەڕێگەی بڵندگۆ یان نیشانەی ڕونەوە، ئاماژە بەڕێنماییەکانی سەلامەتی و شوێنی ڕێڕەوەکانی دەرچونی فریاگوزاری (Emergency Exits) لەناو هۆڵ و باڵاخانەکاندا بکرێت.
هەروەها پێویستە خاوەن شوێنەکان دڵنیا ببنەوە لەوەی کەسەرجەم ئامێرو سیستمەکانی ڕوبەڕوبونەوەی ئاگر (وەک بومەلەرزەو ئاگرکوژێنەوەکان) بەتەواوی کاردەکەن.
لەڕاگەیەندراوەكەدا جەخت لەوەشكراوەتەوە، هەر شوێنێک پابەندی ئەم ڕێنماییانە نەبێت، لەکاتی ڕودانی هەر جۆرە کارەساتێک، خاوەنەکەی بەتەواوی بەرپرسیار دەبێت و ڕوبەڕوی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.
هاوڵاتیانیش ئاگاداردەكاتەوە، لەکاتی ڕودانی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو، بەپەلە پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن:
115
125