لەهەولێر کەسێک ڕێوی سەربڕیوەو گۆشتەکەی بەخەڵک فرۆشتوەتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 370 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەهەولێر گۆشتفرۆشێک ئاژەڵی رێوی سەربڕیوەو بەهاوڵاتییانی فرۆشتوە، لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامییەت شوێنەکەی داخرا.


قائیمقامییەتی ناوەندی هەولێر بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی کارەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت و هەڵمەتی بەردەوامی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ، گۆشفرۆشێک بەنهێنی و بەدەر لەیاسا ئاژەڵی (رێوی کێوی) سەربڕیوەو گۆشتەکەی بەهاوڵاتییان فرۆشتوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێوی کێوی، موڵکی سروشتی کوردستانە سەربڕینی ئەو جۆرە ئاژەڵانە رێگەپێدراو نییە، بۆیە شوێنەکە داخراوە و رێکاری یاسایی بەرانبەر خاوەنەکەی و ئەو کەسانەشی لەو شوێنە کاریان دەکرد گیرایەبەر.