شارپرێس:
لەگەڵ پێشوازیکردن
لە ساڵی نوێ، پسپۆڕانی بواری تەندرووستیی جەخت لەسەر گرتنەبەری ستراتیژییەکی نوێ دەکەنەوە
بۆ پاراستنی سەلامەتیی جەستەیی و دەروونی.
لە ڕاپۆرتێکی
تایبەتی پێگەی " هێڵس لاین" دا ئاماژە بەوە دراوە کە گۆڕینی شێوازی ژیان
تەنها بڕیارێکی کاتی نییە، بەڵکو وەبەرهێنانە لە داهاتوویەکی بێ نەخۆشی. ڕاپۆرتەکە
جەخت لە گرنگیی هاوسەنگیی خۆراکیی وەک هەنگاوی یەکەم دەکاتەوە، بە شێوەیەک کە شەکرە
دەستکردەکان کەم بکرێنەوە و بایەخ بە سەوزە و میوە بدرێت.
هاوکات وەرزشکردن
وەک کۆڵەکەی سەرەکیی بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی و پاراستنی دڵ ناسێنراوە، لە
پاڵ گرنگیدان بە کوالێتی خەو کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەرکیز و چالاکیی مێشک
هەیە.
لە بەشێکی
تری ئەم ڕاپۆرتەدا، تیشک خراوەتە سەر لایەنی دەروونیی وەک بەشێکی دانەبڕاو لە تەندرووستیی
گشتیی، کاتێک داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت کاتەکانیان لە سرووشتدا بەسەر بەرن و پەیوەندییە
کۆمەڵایەتییە ئەرێنییەکان بەهێز بکەن بۆ کەمکردنەوەی فشارە توندەکانی ژیان.
هەروەها جەخت لە پێویستیی پشکنینی پزیشکی خولی و
خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو کراوەتەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت بە وزەیەکی نوێ و جەستەیەکی
بەهێزەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی ساڵی نوێ ببێتەوە و ژیانێکی تەندرووست بۆ خۆی و خێزانەکەی
دەستەبەر بکات.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
