شارپرێس:
بەهۆی زۆریی رێژەی بەفربارینەوە، رێگای نێوان پێنجوێن – سلێمانی داخرا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی زۆری بەفربارینەوە لەئێستادا ئاسەنگی هاتوچۆ لەسەر رێگای پێنجوێن-سلێمانی دروستبوەو تاوەکو کاتژمێر 01:00ـی پاشنیوەڕۆ، هەموو جۆرە هاتوچۆیەک لەو رێگایە راگیراوە.
هاتوچۆی پێنجوین داوا دەکات لەم کاتەدا هیچ کەسێک لەو رێگایەدا هاتوچۆ نەکات، چونکە رێگەی پێنادرێت.