شارپرێس:
وتەبێژی شاندی دانوستانکاری خۆبەڕێوەبەریی
باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتودا
بڕگەکانی ڕێککەوتنی 10ی ئادار لەگەڵ حکومەتی سوریا بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
یاسر سولەیمان، وتەبێژی شاندی دانوستانکاری
خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بەوەکرد، بارودۆخی ئێستای سوریا
تەنیا بەرگەی یەک سوپای نیشتمانی دەگرێت، کە پێکهاتەی جۆراوجۆر لەخۆ بگرێت، بۆیە
چاوەڕوان دەکرێت لەچەند رۆژی داهاتودا هەسەدە و دیمەشق دەست بەجێبەجێکردنی
رێککەوتنەکەیان بکەن.
ئەوەشیخستەڕوو، لایەنی ئەمەریکی وەک سەرپەرشتیار ئامادەی پرۆسەی
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەبێت.
سەبارەت
بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا، وتەبێژی شاندی
دانوستانکاری خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا باسی لەوە کرد، چەندین
کێشەی هەڵپەسێردراو لە نێوانیاندا هەیە و خوازیارن لە چوارچێوەی قەوارەی دەوڵەتی
نوێی سووریادا چارەسەریان بکەن.