ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ هێرشکردنەسەر ئێران ڕاگەیاند

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1020 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کوشتنی خۆپیشاندەرانی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە هاتەدەنگ و دەڵێت،" پڕچەکین و ئامادەین بۆ پارێزگاریکردن لە خۆپیشاندەرانی ئێران ".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال رایگەیاند، "ئەگەر ئێران تەقە بکات خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بکوژێت، کە ئەمە نەریتی ئەوانە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە هانایانەوە دەچێت".

ئەوەشیخستەڕوو، " ئێمە پڕچەکین و ئامادەی جوڵەپێکردنین ".

ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی دابەزینی زیاتر بەهای تومەنی ئێران و خراپی گوزەرانی خەڵکی وڵاتەکە، لە بەشێکی شارەکانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانی فراوان سەریهەڵداوە و تاکو ئێستا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.