ئێران وەڵامی هەڕەشەکەی ترەمپی دایەوەو هۆشداری لەتێکچونی دۆخی ناوچەکە دەدات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 491 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

داوی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردنەسەر ئێران و پارێزگاریکردن لەخۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە کرد، ئەمینداری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، دەستوەردانی ئەمریکا لەم پرسە ناوخۆییەدا یەکسانە بە تێکچونی دۆخی تەواوی ناوچەکە.


عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاماژەی بەوەکرد،" ئێمە داواکارییە رەوانەکانی خۆپیشاندەران و کەسانی تێکدەر لێک جیادەکەینەوە، پێویستە ترەمپیش بزانێت کە دەستوەردانی ئەمریکا لەکاروباری ناوخۆی ئێران یەکسانە بە تێکچونی دۆخی تەواوی ناوچەکە و دروستبونی مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ".

ئەوەشیخستەڕوو،" با گەلی ئەمریکا بزانێت کە ترەمپ دەستی بەم سەرکێشییە کرد و دەبێت وریای سەربازەکانیان بن ".

عەلی لاریجانی وتیشی، هەڵوێستەکانی ترەمپ و بەرپرسانی ئێسرائیل بابەتە شاراوەکانی پشت ئەم ڕوداوانەی ئێران ڕوندەکاتەوە.