شارپرێس:
دواى دوو ڕۆژ لهكۆتاییهاتنى پێكدادان له‌دوو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كه‌ى شارى حه‌له‌ب، زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى كوژرانى كه‌سێكه‌وه ئاشكرابوو كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بى عێراقیه‌و ناسراوه‌و یه‌كێكه له‌چه‌كداره ناسراوه‌كانى گروپى تیرۆریستى داعش‌و ئێستا چه‌كدارى سوپاى سوریایه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكرابون، دواى دوو ڕۆژ لهكۆتاییهاتنى پێكدانهكانى شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فیه له‌شارى حه‌له‌ب، له‌نێو ئه‌و ده‌یان چه‌كداره كوژراوه‌ى سه‌ر بهگروپهكانى ئه‌حمه‌د شه‌رع، چه‌كدارێكى عێراقى كوژراوه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى پارێزگاى ئه‌نبارى عێراق.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و چه‌كداره عێراقیه، ناوى (بیلال مه‌حمود)هو له‌ساڵى 2019وه په‌یوه‌ندیكردوه به‌گروپى تیرۆریستى داعش‌و له‌گه‌ڵ تیرۆریستى دیكه‌ى عێراقیدا، ئێستا له‌ناو ڕیزى سوپاكه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع-ى سه‌رۆكى سوریادانو خۆیشیان بهچهكدارى ده‌سته‌ى ته‌حریر شام ده‌زان كه خودى سه‌رۆكى سوریا سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و گروپه ده‌كات.
ئێستا چەکداری توندڕهوو تیرۆریستى نەتەوەو ده‌وڵه‌ته جیاوازه‌كان كه وه‌كو سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن هیچ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ گروپى تیرۆریستى داعش نییه، له‌ناو ڕیزه‌كانى سوپاكه‌ى ئه‌حمه‌د شهرعدانو به‌شێكى زۆریشیان له‌شه‌ڕى كورد لهئهشرهفیهو شێخ مه‌قسود بینران‌و چه‌ند تیرۆریستێكیش له‌وانه كوژران.
