شارپرێس:
له‌ماوه‌ى پێنج ڕۆژ شه‌ڕى سه‌خت‌و دژواى دوو گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كه‌ى شارى حه‌له‌بى سوریا، سه‌ربارى چه‌ندین به‌یاننامه‌ى ناڕه‌زایى له‌باره‌ى ئه‌و شه‌ڕه‌وه، به‌ڵام هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى باشورى كوردستان (هه‌رێم)، په‌یوه‌ندیى به‌مه‌زڵوم عه‌بدى‌و هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى دیكه‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه نه‌كردوه‌و ڕاسته‌وخۆ پشتیوانیى بۆ نیشان نه‌داون، سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى ڕۆژئاواى كوردستانیش، ته‌نها سوپاسى گه‌لى له‌شاره‌كانى هه‌ولێرو سلێمانى كرد بۆ پشتیوانیه‌كان‌و چونه سه‌رشه‌قامه‌كان.
ڕۆژى 6ى ئه‌م مانگه، شه‌ڕێكى ئێجگار دژوار‌و سه‌خت له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود، دژى شه‌ڕڤانان‌و گه‌لى كورد له‌و دوو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌ى حه‌له‌بى سوریا له‌لایه‌ن گروپه‌كانى سه‌ر به‌شه‌رعه‌وه به‌رپاكرا، شه‌ڕه‌كه ماوه‌ى پێنج ڕۆژ به‌رده‌وامبوو، له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرێك له‌سه‌ركرده‌و كه‌سى یه‌كه‌مى حزبه‌كانى باشورى كوردستان به‌یاننامه‌ى ناڕه‌زاییان دژى ئه‌و شه‌ڕه بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، ئه‌وان پشتیوانى گه‌لى كورد ده‌كه‌ن.
شارپرێس به‌دواداچونى بۆ ئه‌وه كرد، ئاخۆ له‌ماوه‌ى پێنج ڕۆژ شه‌ڕى سه‌خت‌و دژوار‌دا، ئاخۆ هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى هه‌رێم په‌یوه‌ندیى ڕاسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى‌و كه‌سایه‌تییه سه‌ربازیى‌و سیاسییه‌كانى دیكه‌ى ئه‌و به‌شه‌ى نیشتمان ئه‌نجامداوه، له‌وباره‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌و سه‌ركردانه‌ى شارپرێس په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدان، جه‌ختیانكرده‌وه، هیچ سه‌ركرده‌و حزبێكى باشور په‌یوه‌ندیى پێوه‌نه‌كردون‌و ئه‌وه‌ى بڵاویانكردوه‌ته‌وه ته‌نها ڕاگه‌یه‌نراوێك بوه‌و هیچى دیكه.
له‌و به‌دواداچونه‌دا ئه‌وه‌ش به‌شارپرێس وترا، په‌رله‌مانتارانى ده‌م پارتى‌و سیاسیی‌و چالاكوانانى باكورى كوردستان له‌ساته‌وه‌ختى یه‌كه‌مى شه‌ڕه‌وه، له‌سه‌ر هێڵ بون له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسیى‌و سه‌ربازییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان‌و به‌رده‌وام به‌دواى چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌دا گه‌ڕاون، بۆ ئه‌وه‌ى به‌زویى بتوانرێت دۆخه‌كه كۆنترۆڵبكرێت‌و هاوپشتى ڕۆژئاوا بون.
ئه‌و سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان به‌نیگه‌رانییه‌وه باسى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان كرد‌و پێیانوابوو، ده‌كرا ڕاگه‌یه‌نراوو به‌یاننامه‌كانیان، بۆ ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندیى ڕاسته‌وخۆ بگۆڕایه‌و ده‌كرا پێكه‌وه به‌دواى میكانیزم‌و چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌و گونجاو بۆ دۆخه‌كه بگه‌ڕانایه‌و گفتوگۆى جدى له‌وباره‌یه‌وه هه‌بوایه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، له‌یه‌كه‌م دیداریى ته‌له‌فزیۆنیدا، له‌دواى كۆمه‌ڵكوژى كوردان له‌شارى حه‌له‌ب له‌لایه‌ن گروپه‌كانى سه‌ر به‌شه‌رعه‌وه، سیپان حه‌مۆ ئه‌ندامى فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)و یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تییه دیار‌و كاریگه‌ره‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان به‌بێ ناوهێنانى هیچ سه‌ركرده‌و سیاسییه‌كى باشورى كوردستان، سوپاسى گه‌لى كوردى له‌هه‌رێم كرد‌و وتى، "سڵاو لەهەڵوێستی گه‌ل له‌هەولێرو سلێمانی دەکەم، ئەم هەڵوێستە نیشانی‌دا کە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کورد لەسەروی هەموو شتێکەوەیە".
سیپان حه‌مۆ سوپاسى ئه‌و میدیا‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه‌ى كرد كه سه‌رباریى جیاوازى بیروبۆچونه‌كان، به‌ڵام بەیادکردنەوەی شەهیدان بەرنامەکانیان دەستپێکردوه، ئه‌و له‌و ڕوه‌وه وتى، "کورد بەمجۆرەن، تەنانەت ئەگەر لەم گۆشەنیگایەشەوە سەیری بکەین، چەندە ئازارەکان گەورەن، بەڵام کەموکورتییمان هەیە، جەخت لەخۆڕەخنەکردن دەکەینه‌وه، ئەم بەرخۆدانە دەستکەوتی گەورەی هێنایە ئاراوە".
