شارپرێس:
به‌گوێره‌ى وته‌ى به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه هه‌ردوو وه‌فدى باڵاى پارتى‌و یه‌كێتیى له‌شارى سلێمانى دوجار كۆده‌بنه‌وه، كۆبونه‌وه‌یه‌كیان پێشنیوه‌ڕۆو كۆبونه‌وه‌ى دوه‌میش پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت، ده‌شڵێت:"ته‌واوى كۆبونه‌وه‌كان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانه".
د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌نۆیه‌مین دیدارى سلێمانى له‌وه‌ڵامى پرسیارى چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێس وتى:"کاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى سبه‌ینێ پێنجشەممە هەردوو وه‌فدى باڵای دانوستانکاری پارتی‌و یەکێتیی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یه‌كێتیى لەسلێمانی، کۆدەبنەوە".
وتیشى:"کۆبونەوەی سبەینێی هەردوو وه‌فدى باڵای دانوستانکاری پارتی‌و یەکێتیی، درێژەپێدەری کۆبونەوەکەی پیرمامە کە ڕۆژی 15ى ئه‌م مانگه بەڕێوەچوو تێیدا تاووتوێی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم‌و دابەشکردنی پۆستەکان کراوه".
به‌وته‌ى د.ئومێد سه‌باح، "كۆبونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێى پارتى‌و یه‌كێتیى له‌سلێمانى دوجار ئه‌نجامده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌ك، پێشنیوه‌ڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت‌و پاشنیوه‌ڕۆش كۆبونه‌وه‌یه‌كى دیكه ئه‌نجامده‌درێت".
سه‌باره‌ت به‌په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش بۆ پارتى‌و یه‌كێتیى كه داوایكرد به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كابینه‌ى نوێ پێكبهێنن‌و په‌رله‌مانى كوردستانیش كارابكه‌ن، د.ئومێد به‌چاوه‌ڕوان مه‌حمودى وت:"به‌ئیزانى خوا ته‌واوى ده‌كه‌ین".
دوای چەندینجار دانیشتن‌و گفتوگۆ، دوێنێ بۆ جارێکی دیكه وه‌فدى باڵای پارتی‌و یەکێتیی لەپیرمام کۆبونەوەو دوای کۆبونەوەکەش ڕاگەیەنراوێكی چەند دێڕییان بڵاوکردەوە کە تەنها ئاماژەیان بەوەکردبوو هەنگاوی ئیجابییان ناوە، بەبێئەوەی باسی ناوەڕۆکی هەنگاوەکانیان بکەن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش له‌كۆبونه‌وه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیى به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "گفتوگۆکان هیچ ئەنجامێكیان نەبوەو هێشتا پارتی‌و یەکێتیی لەچوارچێوەی دابەشکردنی پۆستی سەرۆکایەتیەکاندا گفتوگۆ دەکەن‌و لەسەر ئەوانیش ڕێکنەکەوتون".
زانیاریەکانی شارپرێس باس لەوەدەکەن، پارتی پێداگرە لەوەی تەنها سەرۆکی پەرلەمان بداتە یەکێتیی‌و پێکهاتەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بەشێوەی سەرۆکایەتی بێت‌و بڕیار لەلایەن سەرۆکایەتیەوە یەکلایی بکرێتەوە نەک لەلایەن سەرۆکەوە بەتەنها وەک ئەوەی یەکێتیی داوایکردوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، یەکێكی دیكه لەو خاڵانەی کە پارتی بەڕاشکاوی بەیەکێتیی وتوە ئەوەبوە، وەزارەتەکانی ناوخۆ‌و سامانە سروشتیەکان‌و پەروردە بەهیچ جۆرێک نادرێتە یەکێتیی‌و وەزارەتەکانی ڕۆشنبیریی‌و شەهیدانیش لەدەرەوەی گفتوگۆکانی یەکێتیی‌و پارتی دەبێت، چونکە پارتی دەیەوێت ئەو دوو وەزارەتە بداتە پێکهاتەی تورکمان‌و پارتی سۆسیالیست.
