شارپرێس:
لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە پارەدان بەشێوەی کاش لەتەواوی فەرمانگەکانی حکومەتی عێراق قەدەغە دەکرێتو دەبێتە ئەلیکترۆنی.
ئەم بڕیارە، فەرمانگە فیداڵییەکانی عێراق لەهەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، وەکو فەرمانگەی پاسپۆرتو کارتی نیشتمانیو دامەزراوە فیدراڵییەکانی دیکە.
ساڵح سەلمان ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندوه، عێراق لەوەرگرتنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ساڵی 2018 بۆ 2019 تەنها كەمتر لەڕێژەی 10%ی پارەدانی ئەلیكترۆنی هەبوە، بەڵام ئێستا ڕێژەكەی بۆ 40% بەرزبوەتەوە، هەروەها ژمارەی ئامێرەكان فرۆشتن بەشێوەی ئەلیکترۆنی گەیشتوەتە 60 بۆ 70 هەزار، ژمارەی هەژماری بانكیش 22 بۆ 33 ملیۆن زیادیكردوە.
لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە لەمامەڵەی تەواوی فەرمانگە حكومییەكاندا پارەی كاش نامێنێتو دەبێت بەئەلیكترۆنی، پێویستە هاوڵاتیان بەبێ كارتی بانکی، سەردانی فەرمانگەكان نەكەن.