شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا ئاشكرایده‌كات، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه، پرسى موچه له‌كێشه سیاسیى‌و یاساییه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا جیابكه‌نه‌وه، ده‌شڵێت:"ده‌بێت هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌و پابه‌ندیانه‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى، وه‌ك خۆى جێبه‌جێیان بكات".
دیلان غه‌فور په‌رله‌مانتارى یه‌كێتیى له‌په‌رله‌مانى عێراق تایبه‌ت بۆ شارپرێس قسه‌یكردو ده‌ڵێت:"ئه‌وه‌ى باسده‌كرێت گوایه نه‌وتى هه‌رێم به‌قاچاخ ده‌فرۆشرێت، ڕاست نییه ئه‌وه قاچاخى نییه به‌و شێوه‌یه ئاشكرایه".
وتیشى:"ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌رى پرسى موچه، جه‌ختیشده‌كه‌ینه‌وه، "پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پابه‌ندیانه‌ى ده‌كه‌وێته‌سه‌رى، وه‌ك خۆى جێبه‌جێیان بكات".
دیلان غه‌فور ئاشكرایكرد، "له‌گه‌ڵ دادگاى فیدراڵى‌و وه‌زاره‌تى دارایی عێراق به‌رده‌وامده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌یه‌كى گونجاو بۆ پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدۆزینه‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ر له‌ڕێگه‌ى دادگاوه پرسى موچه له‌پرسى نه‌وت‌و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا جیا بكه‌ینه‌وه، واته كۆى هه‌وڵه‌كان ئه‌مجاره بۆ ئه‌وه ده‌بێت، بابه‌تى موچه به‌ده‌ر بكرێت له‌هه‌ر كێشه‌یه‌كى سیاسیى‌و ته‌نانه‌ت یاسایی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا".
ڕۆژى 28ى ئایارى ئه‌مساڵ، وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراوی فەرمی، حکومەتی هەرێمى ئاگادارکردەوە، چیتر ناتوانێت پارە بۆ موچەی مانگەکانی دیکەی ئەمساڵ بنێرێت، بەپاساوی ئەوەی پابەندنەبوە بەڕادەستکردنی داهاتی نەوتی‌و نانەوتی‌و نەبونی تەرخانی پارە بۆ هەرێمی کوردستان.
