شارپرێس
وته‌بێژی شاره‌وانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن
له پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100مه‌تری سلێمانی به‌رده‌وامه و ساڵی داهاتوو پڕۆژه‌كه به
ته‌واوه‌تی كۆتایی دێت شاری سلێمانی ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌ی ئاوه‌دانی.
زه‌رده‌شت رەفیق، وته‌بێژی شاره‌وانی سلێمانی رایگەیاند،
كاركردن له شه‌قامی 100مه‌تری سلێمانی كه بە ئۆتۆبانی بابان ناسراوه به‌رده‌وامه،
ساڵی داهاتوو پڕۆژه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆتایی دێت و ده‌كه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتییان.
دەشڵێت: ئێستا پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100مه‌تری سلێمانی
قۆناغی باشی بڕیوه و هه‌موو بڕگه‌كانی شه‌قامه‌كه به‌پێی دیزاینی پڕۆژه‌كه ته‌واو
ده‌كرێن، به ته‌وابوونی پڕۆژه‌كه ئاسته‌نگی هاتوچۆ له ده‌روازه‌ی سلێمانی
نامێنێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، پڕۆژه‌كه جگه له كاریگه‌رییه‌كانی
له‌سه‌ر كه‌رتی هاتوچۆ، دیمه‌نێكی جوانتریش به شاری سلێمانی ده‌به‌خشێت.
س.س