مەحمود عەباس:ٚ دەبێت حەماس چەک دابنێت و دەسەڵاتی غەززە ڕادەست بکات

جیهان

10/06/2025‌ 368 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

 مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین ڕایگەیاند، دەبێت حەماس چەک دابنێت و حوکمڕانی غەززە ڕادەست بکات.

عەباس لە نامەیەکدا بۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا پێش کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە چارەسەری دوو دەوڵەتی داوای لەحەماس کردووە، چەک دابنێت و حوکمڕانی غەززە ڕادەست بکات.

 لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ماکرۆن و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیەی کردووە، عەباس ڕایگەیاندووە "ئامادەیە داوای بڵاوەپێکردنی هێزی عەرەبی و نێودەوڵەتی بکات لە چوارچێوەی ئەرکێکی سەقامگیری و پاراستن کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە ڕاسپێردرێت".

هەروەها نووسیویەتی: ئەوەی حەماس لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ کرد، کوشتن و گرتنی خەڵکی سڤیل، جێگای قبوڵ نییە.
ئ.ه

بەپەلە