فه‌رمانده‌یه‌كى باڵاى ئه‌مریكا هۆشدارییه‌كى توند به‌ئێران ده‌دات

جیهان

11/06/2025‌ 3900 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەن بەڕێککەوتنێك، بەهێزێکی زۆرەوە وەڵامی دەدەنەوە".


مایكڵ کۆرێلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لەدانیشتنێکی لیژنەی خزمەتگوزاری سەربازیی ئەمریکا لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، "لەئەگەری نەگەیشتن بەڕێککەوتن لەگەڵ ئێران‌و بەردەوامبونی پیتاندنی یۆرانیۆم، چەند بژاردەیەکی بۆ سەرۆکی ئەمریکاو وەزیری بەرگریی پێشنیازکردوە، ئامادەن بەهێزێکی زۆرەوە وەڵامی ئێران بدەنەوە، تا ڕێگریی لەو وڵاتە بکەن چەکی ئەتۆمی هەبێت".

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا، "ئێران لەزیادکردنی یۆرانیۆمی پیتێندراو تاڕێژەی 60% بەردەوامە، هیچ ئامانجێکی ئاشتیخوازیش لەپشت ئەو پیتاندنەوە نییەو هەڕەشەی لێکەوتەی کارەساتبار لەناوچەکەو دەرەوەی ناوچەکەش بەدوای خۆیدا دەهێنێت".

مایكڵ کۆرێلا ئاشکراشیدەکات، ئێران لە 40 ساڵی ڕابردودا هیچ کاتێك وەك ئێستا، لەڕوی پێگەی ستراتیژییەوە لاواز نەبوە، بەڵام توانای سەربازیی ماوە.

بەپەلە