شارپرێس:
پۆلیسی
سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر شەقامی گشتی
بەردەم پارێزگای سلێمانی کەسێک ئۆتۆمبێل لێی داوەو گیانی لەدەستداوە، بەڵام هیچ
ناسنامەیەکی پێ نییە و لەئێستادا لەپزیشکی دادی سلێمانییە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەئاگادارییەکدا
ئاماژەی بەوەکردوە،" هاوڵاتییەک
کەڕەگەزی نێرە، لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی داوەو
لەئێستادا تەرمەکەی لەپەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانییە، ناوی سیانی نەزانراوە، هیچ
جۆرە بەڵگەنامەیەکی پێ نیە ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، هاوڵاتییەکە تەمەنی لە نێوان 45
- 50 ساڵیدایە، تیشێرتێکی خەت خەتی شین و سپی لەبەردایە. ژمارەیەک (تاتۆ)
بەجەستەوەیەتی کەلێی نوسراوە (دیلان).
پۆلیسی سلێمانی داوا لەکاسوکاری یان هەر هاوڵاتییەک
دەکات کە دەیناسێت، یان زانیاری هەیە لەسەری پەیوەندی بکات بە بنکەی پۆلیسی
سەرچنار بەم ژمارە
تەلەفۆنە:
(053 318 4377)
محەمەد سەردار