شارپرێس:
دەریاوانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دەستیانگرتوە بەسەر ھەموو کەشتیەکانی کەشتیگەلی خۆراگری جیھانی کە ژمارەیان ٤٢ کەشتی بوەو ئامانجیان شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە بوو بەدابینکردنی خۆراک و پێداویستی، هاوكات كچەكوردێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش لەناو دەستگیركراوەكاندایە.
دەریاوانی ئیسرائیل ڕایگەیاند،" سەرجەم ئەندامانی ناو کەشتیگەلی خۆڕاگرین لەبەندەرێکی ئیسرائیل، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەوە پێش گەیشتنیان بەکەناراوەکانی غەززە دەستگیرکراون".
سەرچاوەكانی هەوڵ ئاشكرایانكردوە، یەكێ: لەدەستگیركراوەكان ناوی ڕیناس ئیبراهیمی تەمەن 34 ساڵە، خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانەو دانیشتوی فینلاندایە.
جگە لەرێناس، زیاتر لە 400 چالاكوان و كەسانی دیكە لەناو بەلەمەکانی کەشتیگەلەکە دابون دەستگیرکراون.
کەشتیگەلی خۆڕاگری لە45 بەلەم پێکدێت و پێشتر لەپەیامەكانیاندا جەختیان لەوە دەكردەوە ئامانجیانە لەسەرانسەری جیهانەوە هاوكاری بۆ دانیشتوانی غەززە كۆبكەنەوەو بیگەیەنن پێیان.