شارپرێس:
دواى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق بۆ ساڵی نوێ چەند بڕیارێکى لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلەوە ده‌ركرد، به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مه‌رجه‌كانى عێراقه‌وه ڕونكردنه‌وه ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمه گوێ له‌بڕیارو ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ده‌گرین نه‌ك به‌غدا".
به‌گوێره‌ى بڕیارێكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەده‌ستپێكى ساڵى نوێى 2026وه بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادرێت ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوی (سوتاو، ژێرئاو کەوتوو، ئەوانەی توشی زیانی گەرەبون) هاوردەی عێراق بکرێن.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازیی حكومه‌تى هه‌رێم قسه‌ى بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى كردوه‌و وتویه‌تى، "ئێمە ئۆتۆمبێل به‌گوێره‌ى ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ‌و وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئۆتۆمبێل هاوردە دەکەین".
ده‌شڵێت، "له‌هه‌رێم مەرجە ئه‌و ئۆتۆمبێلەى هاورده ده‌كرێت، سوتاو، شانسی بڕاوە، لەحیمکراوو ژێرئاو کەوتوو نەبێت، هەروەها بەردی گزۆزی دەرنەهێنرابێت، مەرجەکانیش بەمشێوەیە دەمێننەوەو گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئێمه كار به‌م ڕێنماییانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ده‌كه‌ین".
له‌و هه‌واڵه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، لە11 مانگی ڕابردودا 758 مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەبازرگانان دراوە، بەم مۆڵەتانە 158 هەزارو 399 ئۆتۆمبێل هێنراونەتە ناو هەرێمى كوردستانه‌وه.
