حاكم شێخ لەتیف: باشترین چارەسەر بۆ رۆژئاوا کۆڕەوی ملیۆنییە بەرەو سنوری هەریمی کوردستان

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حاكم شێخ لەتیف پەیامێک لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت،" ئیستا باشترین چارەسەر پیموایە کۆڕەوی ملیۆنییە بەرەو سنوری عیراق و هەریمی کوردستان، بۆ ئەوەی ئەو جیهانە سەخیفەی کە کوردانی رۆژئاڤا رزگاریان کردن فەزح بکرین و ئابرویان بچێت و ناچار بینە دەنگ ".


حاكم شیخ لەتیف باسی لەوەکرد،" ئیمەی کوردی پێ پشت و پەنا وابزانم هیچ ئامرازیکی تری کاریگەمان نیە بۆ هەژاندنی ویژدانی مرۆڤایەتی کاریگەرتر لە کۆڕەو، بۆیە هەقە بڕیاربەدەستانی رۆژئاوا ئەم بژاردەیە وەک یەکیک لە بژاردەکان وەربگرن و دراسەی بکەن و لەدواجاردا ئەگەر رێگای تر نەما پەنای بۆ بەرن، بەمەرجیک ریکخراو و بە کۆمەڵ و شمولی بێت واتە وەک ئەوەی خۆمان هەموو شارو شارۆچکەکان چۆڵ بکرین ".

ئەوەشیخستەڕوو، لە حاڵەتی نەوەستاندنی جەنگدا کورد لە رۆژئاوا توشی جینۆسایدو قڕکردن دەبنەوە لەوەش دەچێت توانای بەرگیریش بەرەو کەمی بڕوات بە تایبەتی زۆریک لەوانەی ئیستا لەناو سوپای سوریادان یان داعشن یان ئەو گروپە توندرەوانەن کە کاتی خۆی شەری کوردیان کردوەو دەیانەویت تۆلەی خۆیان بکەنەوە .

حاكم شیخ لەتیف وتیشی، سوپاکەی جۆلانی  بەهەزاران زیندانی داعشی لە تەبقەو رەققە ئازاد کردوە کە هەمویان بەخوینی سەری مندالانی کورد تینون و لەوڤیدیۆیانەی بڵاودەبنەوە کە خۆیان گرتویانە، دەبینین چۆن سوکایەتی بەو ژن و پیاوە کوردانە دەکەن کە کەوتونەتە بەردستیان و دوای سوکایەتی پیکردن گولەبارانیان دەکەن .