شارپرێس:
فهرماندهیهكى باڵاى سه‌ربازیى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ى ئیسرائیل دهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌مانه‌وێت وه‌ك چۆن ته‌لئه‌بیب لهدهستدرێژیكردنهسهر دروزه‌كان هاته‌ده‌نگ، به‌هه‌مانشێوه‌ش، له‌سه‌ر ئه‌و گهلهكۆمهیهى له‌سه‌ر كورد لهڕۆژئاواى كوردستان هه‌یه هه‌ڵوێستى هه‌بێت".
سیپان حەمۆ فەرماندەی گشتیى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یەپەگە)و ئه‌ندامى فه‌رمانده‌یى هه‌سه‌ده لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، "دەمانەوێت ئیسرائیل دەستوەردان لەم دۆخەدا بکات".
ڕۆیتەرز پرسیار لەحەمۆ دەکاتو ده‌ڵێت ئاخۆ دەتانەوێت هاوشێوەی کاتی هێرشی سەر دروزەکان ئیسرائیل بۆردومانی کۆشکی سەرۆکایەتی‌و وەزارەتی بەرگریی بکات؟، له‌وه‌ڵامدا سیپان حەمۆ دەڵێت: "بەڵێ".
لەو چاوپێکەوتنەدا سیپان حەمۆ دەشڵێت، "پێویستە ئەمریکا بەوپەڕی هێزی خۆیەوە بێتەسەرخەتو هاوکات گەرەنتی گەلی کورد بکات، چونکە ئازار‌و سەختی زۆری بینیوە، هەربۆیە بەرپرسیارێتی هەموو ئەوەی ئێستا لەسوریا ڕودەدات لەئەستۆی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوادایە".
حەمۆ ڕەتیکردەوە، ئێران یان ڕوسیا دەستوەردانیان لەسودی کورد کردبێت‌و وتی، "بەهیواین ئیسرائیل ئەوەبکات، قسەی سەرەتاو کۆتایی لەم ناوچەیە هی ئیسرائیلە".
