لەم رێگایانە مەترسی خزین و روداوی نەخوازراو هەیە.. هۆشداری بەشۆفێران دەدرێت

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی بەفربارینەوە هەریەک لەبەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی سلێمانی و چەمچەماڵ هۆشداری بە شۆفێران دەدەن لە بەکارهێنانی بەشێک لە شەقامەکان و داوا دەکەن بۆ کاری پێویست نەبێت پێیدا تێپەڕ نەبن.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت، لەئێستادا شەقامی نێوان تاسلوجە بەرەوە ئاراستەی راپەرێن و بە پێچەوانەوە و بەشێکی زۆری شەقامەکان بە ئاراستەی دەرەوەی شاری سلێمانی بەھۆی چڕی بەفەربارین مەترسی خزین و ھەڵخلیسکاندن و نەمانی کۆنترۆڵی ئۆتومبێلی لەسەرە و ئەگەری بەرچاو ھەیە بۆ پەککەوتن و روداوی نەخوازراوی لێ دەکەوێتەوە ".

هاوکات، بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکردوە،" لەئێستادا بەفریکی زۆر لە شەقامەکانی ناو شار و دەرەوەی شار بارییوە مەترسی خزین و ھەڵخلیسکاندن و نەمانی کۆنترۆڵی ئۆتومبێلی لەسەرە بەتایبەتی بەرزایەکانی بانی مقان و ریگاکانی دەرەوەی شار ".

هاتوچۆی چەمچەماڵ داوا لە شۆفێران دەکات بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەکەن و نەیەنە دەرەوە، تا ئەو کاتەی کۆتایی بەم شەپۆلە بەفربارینە دێت.