شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەم شەپۆلی بەفربارینەی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی
گرتوەتەوە، تاکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بێت و دواتر کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان
بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند و هەندێک کات تێکەلەی
وردە بەفر لەگەڵ باران دەبارێت ".
ئەوەشیخستەڕوو،" پێشبینی دەکرێت
لە زۆربەی ناوچەکان بەفربارین هەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان تا
کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە
سنووریەکان، پاشان بۆ شەو کەش ئاسایی دەبێتەوە و کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت ".
سەبارەت
بەکەشوهەوای سبەی شەممە، کەشناسی هەرێم ئاشکرای دەکات،" ئاسمان
لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری
تەواو دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو
بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : 3 پلەی سیلیزی
پیرمام : 1 پلەی سیلیزی
سۆران : 1 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -3 پلەی
سیلیزی
سلێمانی : 2 پلەی
سیلیزی
چەمچەماڵ : 3 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : 2 پلەی سیلیزی
دهۆک : 2 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 3 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 3 پلەی سیلیزی
