وەقفی سوننی عێراق لەبارەی هاوکاریکردنی کوردانی رۆژئاوا هاتەدەنگ

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 13989 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دیوانی وەقفی سوننی رەتیکردەوە هیچ فەرمانێکی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی رۆژئاوای کوردستان دەرکردبێت.


دیوانی وەقفی سوننی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەبەشێکی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دەنگۆی بانگەوازکردن بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ کوردانی سوریا لەهەردوو پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین بڵاوبوەتەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەو دەنگۆیانە دورن لەراستییەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، هەموو چالاکی و راسپاردەکانی دیوانی وەقفی سوننی تەنها لەرێی کەناڵە فەرمییەکانی خۆیانەوە بڵاودەکرێنەوە، هەر کەس و لایەنێکیش هەواڵی ناڕاست بڵاوبکەنەوەو هەوڵی شێواندنی راستییەکان بدەن، رێککاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.