تاوانێکی قێزەونی چەتەکانی سەر بە حکومەتی سوریا دژ بە شەرڤانان ئاشکرادەبێت

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1175 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی زانیارییەکانی روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە یەکەم ڕۆژی چونە ناو شاری تەبقە، چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا چوار شەرڤانیان لە خاڵێکی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات گەمارۆدا و پاش دەستگیرکردنیان، بەشێوەیەکی دڕندانە کوشتیانن و تەرمەکانیان سوتاندن.


روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئەم تاوانە کە بەشێکە لە زنجیرە پێشێلکارییەکانی ئەو هێزانە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تەنیا بە کوشتن کۆتایی نەهاتوە، بەڵکو بە شێوەیەکی نامرۆڤانە تەرمەکانیان شێواندن و گرتە ڤیدیۆییەکەشیان بۆ بنەماڵەی یەکێک لە قوربانییەکان ناردوە بە مەبەستی فشار و ترساندنیان.

ڕوانگەکە باسی لەوەکردوە، ئەم ڕەفتارانە گوزارشت لە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و نەبوونی ڕەهەندی مرۆیی لە کردەوە سەربازییەکانی حکومەتی کاتیی سوریا دەکەن، کە تێیدا مافی مەدەنی و شەڕکەران بەبێ گوێدانە یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ئێستاشدا بەهۆی زیادبونی ئەم جۆرە تاوانە بێ پاساوانە، فشارەکان بۆ سەر ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان زیادیان کردوە تاوەکو هەڵوێستی ڕونیان هەبێت و بەرپرسانی ئەم کارەساتانە ڕوبەڕوی لێپرسینەوە بکەنەوە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی