شارپرێس:
بەهۆی بەفربارین و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و خوێندکارکاران، سەرۆکایەتیی زانکۆی
سلێمانی بڕیاریدا تاقیکردنەوەی سبەینێی سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆکە دوابخرێت.
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانیی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" ئاگاداری مامۆستایان و خوێندکاران دەکەینەوە، کە لەپێناو پاراستنی
سەلامەتیی گشتی و بەهۆی نالەباریی دۆخی کەشوهەوا و ئەگەری دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ،
بڕیاردرا بە دواخستنی تاقیکردنەوەی ڕۆژی شەممە لە تەواوی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆدا.
ئەوەشیخستەڕوو، هاوکات بۆ ئەم مەبەستە ڕاگرایەتیی کۆلێژەکان
بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان، ڕاسپێردراون بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی
پێویست لە خشتەکان و دیاریکردنی کاتێکی گونجاو بۆ قەرەبووکردنەوەی تاقیکردنەوەکان.