شارپرێس:
تیمی مانگی سوری کوردی بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی
رێکخراوە مرۆییەکان و بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری
پەنابەران دەکات و دەڵێت، بەهۆی گەمارۆکانی چەکدارانی سەر بە دیمەشق شاری کۆبانێ
بەدۆخێکی کارەساتبار تێدەپەڕێت.
تیمی مانگی سوری کوردی لەبانگەوازێکدا ئاماژەی
بەوەدکرد،" ماوەی چەند رۆژێکە شاری کۆبانێ روبەڕوی هەڵمەتێکی سەربازی و گەمارۆیەکی
وەحشیگەری لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بوەتەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، سەرباری ئەوی ئاگربەست راگەیەنراوە، بەڵام
ئەو گروپانە بەردەوامن لە گەمارۆدانی شاری کۆبانێ و رێگرن لە هاتنەناوەوەی
پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان.
تیمی مانگی سوری کوردی
باسی لەوەشکرد،" ئەو گروپە چەکدارانە ئاو و سوتەمەنی و خۆراکیان لە خەڵکی
شارەکە بڕیوە، بەهۆیەوە خەڵکێکی زۆر ئاوارە بونە، زۆربەشیان ناچارن لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان
بخەون، لە دوایین کاریشیاندا ئینتەرنێت و هۆیەکانی پەیوەندییان لە خەڵکی شارەکە بڕی
".
لەبانگەوازەکەدا ئەوەش
هاتوە،" ئەو دۆخە کارەساتبارەی رودەدا، یادەوەری کۆن دەهێنێتەوە یادی
خەڵکەکە، کاتێک لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە گەمارۆدران ".
