شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەوی سێشەممە، کاتژمێر
١٠:٢٠ خولەک، بەهۆی هێرشی درۆنیەوە گردی ریعایە لەسلێمانی کەناسراوە بە گردی ( UN ) کرایە ئامانج.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد،
دوای هێرشەکە دەستبەجێ تیمەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و لێکۆڵێنەوەکان
دەستیپێکرد، لەئەنجامدا دەرکەوت کە هێرشی درۆنی بوە و هیچ زیانێکی مرۆیی نەبوە، لێکۆڵێنەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە.
هاوکات، کامەران عوسمان، ئەندامی رێكخراوی ( CPT) ئەمریكی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەهۆی ڕووداوەکەوە پاسەوانێکی بارەگاکە برینداربوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە ".