دەنگۆی هێرشی هێزە کوردییەکان بۆ سەر ئێران رەتدەکرێتەوە

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1517 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی چەند میدیایەکی ئەمریکی دەنگۆی دەستپێکردنی هێرشی زەمینی لەلایەن هێزەکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکرێنەوە.


سەرچاوەیەک بە شارپرێسی راگەیاند، هیچ هێزێکی چەکداری رۆژهەڵاتی کوردستان هێرشیان بۆ سەر ئێران دەستپێنەکردوە و ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستییەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کەمێک لەمەوبەر ماڵپەڕی فۆکس نیوز و ئاکسیۆسی ئەمریکی بڵاویانکردەوە، هەزاران ئەندامی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی عێراقەوە هێرشی زەمینیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد.

بەپەلە