عێراق پشتی لەئێران کردو سودانی دەڵێت: رێگە نادەین عێراق رابکێشرێتە ناو شەڕ

عیراق

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 663 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ نەرمییەک نانوێنن بەرامبەر بە هەر هەوڵێک بۆ راکێشانی عێراق بۆ ناو شەڕ یان هەر شتێک کە هەڕەشە لە سەقامگیرییەکەی بکات.


نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى كردوەو باسى لەوەشكردوە، هێزە چەکدارەکان بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی و پاراستنی.

بەپێی راگەیەنراوەکە، سودانی بە سەرکردە ئەمنییەکانی راگەیاندوە، بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی پابەندییان دەكات بەوەی بەرژەوەندییەکانی عێراق لە سەرووی هەموو شتێکەوە دابنێن و یاسا بسپەپێنن بەوپەڕی ئامادەییەوە، رێگە بە هیچ لایەنێك نەدەن  وڵات رابکێشێتە ناو ململانێ و هەڕەشە لە سەقامگیرییەکەی بکات.

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی دا لێپرسینەوە بكرێت لە هەر لایەنێك یان کارمەندێکی ئەمنی کە کەمتەرخەمی لە ئەرکەکانیاندا بسەلمێت، لەم قۆناغە گرنگەدا كە عێراق و ناوچەكەی پێدا تێپەڕدەبێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا فەرمانیكرد بەرپرسانی هەواڵگری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەشتی نەینەوا لە كارەكانیان ببەخشرێن.

بەپەلە