سوریا داوا لەهاوڵاتیانی دەكات هەرێمی كوردستان جێبهێڵن

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2195 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باڵیۆزخانەی سوریا لەعێراق داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات، کە لەهەرێمی کوردستانن پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ سوریاو دەتوانن لەڕێگەی دەروازەی قائیمەوە بگەڕێنەوە.

 
باڵیۆزخانەی سوریا، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندوە، ئەو رێکارە لەدوای ئەوە بوە كەمەترسییەكان لەسەر هەرێمی كوردستان زیاتر بون، هاوكات، چەندین داواکارییان لەهاوڵاتییان لەهەرێمی کوردستانەوە پێگەیشتوە، کە دەیانەوێت بەهۆی دۆخی ئێستای ناوچەکە بگەڕێنەوە سوریا.
 
باڵیۆزخانەکە ڕایگەیاندوە پەیوەندیی بەدەسەڵاتی پەیوەندیداری عێراقەوە کردوەو ئامادەییان نیشانداوە بۆ پێشکێشکردنی هاوکاری و ئاراستەکردنی پێویست لەو بارەیەوە.
 
باڵیۆزخانەکە چەند رێکارێکی دیاریکردوە ئەو هاوڵاتییانە بیگرنەبەر بۆ ئەوەی لەدەروازەی قائیمەوە بگەڕێنەوە، لەوانە پێشکێشکردنی زانیاریی ورد لەبارەی ئەو کەسەی دەگەڕێتەوە لەگەڵ ئەوانەی یاوەری دەبن، لەگەڵ وێنەیەکی پاسپۆرتەکەی و ژمارەی تەلەفۆن؛ ئەگەر ماوەی پاسپۆرتەکەی بەسەرچوبوو، باڵیۆزخانەی سوریای لێ ئاگادار بکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی.
 
یەکێک لەمەرجەکان ئەوەیە، ئەگەر ئەو هاوڵاتییە سورییە پارەی لەئەستۆ بوو کە بیدات وەک پاکتاوی سزای پێبژاردن بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان، پێویستە بیکات، ئەگەر سەرپێچی مەرجی مانەوە لە هەرێمی کوردستان هەبوبن.
  
باڵیۆزخانەی سوریا رۆژی 18ی شوباتی دیاریکردووە وەک دواڕۆژ بۆ پێشکێشکردنی داواکاریی هاووڵاتییان، بۆ ئەوەی بزانن ژمارەی ئەو کەسانە چەندە، کە دەیانەوێت لەرێگەی دەروازەی قائیمەوە بگەڕێنەوە و بۆ ئەوەی بۆ ئەو مەبەستە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقدا بکەن.

بەپەلە