شارپرێس:
لەبەیانی ئەمڕۆوە، لەتارانی پایتەختی ئێران، سەرباری بۆردومانەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت.
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای نیشتمانیی ئێران، لەگەڵ چەند بەرپرسێكی دیكە، لەناو خۆپێشاندانەکانی تاران دەرکەوتن.
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، هێرشی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکاو رایگەیاند، گوشارەکان نابنە هۆی پاشەکشەی گەلی ئێران.
ئەمە لەكاتێكدایە، ساڵانە بە بۆنهی "ڕۆژی قودس"ەوە ڕێپێوان بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەمساڵ میدیاكانی ئێران بەخۆپیشاندان ناوی دەبەن.