كەشناسی: شەپۆلێكی چڕی بارانبارین ڕوو لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەكات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 443 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی شەپۆڵێکی باران بارین ڕوو لەناوچەکەمان دەکات.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ  هەینی  ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت کە هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی  پێشبینیشیكرد سبەی  شەممە  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ  هەوری تەواو  و لە نیوەڕۆدا شەپۆڵێکی باران بارین ڕوو لەناوچەکەمان دەکات، سەرەتا کەمێک نمە باران دەبێت پاشان کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم  باران دەبارێت و بەردەوامی دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ شەممە:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی

بەپەلە