شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لەڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لەڕۆژئاوای عێراق، چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.
سێنتکۆم لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕوداوەکە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕویداوە. فڕۆکەکە لەجۆری KC-135ـییە، کە تایبەتە بەدابەشکردنی سوتەمەنی ئاسمانەوە.
بەوتەی سێنتکۆم، فڕۆکەکە شەش سەرنشینی تێدابوە، گیانلەدەستدانی چواریان پشتڕاستکراوەتەوە و گەڕان بەدوای دوو سەرنشینەکەی دیکەدا بەردەوامە.
سەبارەت بەهۆکاری کەوتنی فڕۆکەکە، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا دەڵێت: "لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە، بەڵام کەوتنی فڕۆکەکە بەهۆی هێرشی دوژمنکارانە یان تەقەی هەڵەی هێزە دۆستەکان نەبوە".
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، ناسنامەی ئەو سەربازانەی گیانیان لەدەستداوە، تاوەکو 24 کاتژمێر دوای ئاگادارکردنەوەی کەسوکاریان ئاشکرا ناکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەیانی ئەمڕۆ، بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەی گرتەئەستۆو ڕایگەیاند، ئیبراهیم زولفیقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، ڕاشیگەیاند، فڕۆکە ئەمریکیاییەکە لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە پێکراوەو بەو هۆیەوە تێکشکاوەو کەوتوەتە خوارەوە.