ترەمپ بۆ ڕێبەرانی گروپی 7 : ئێران خەریکە تەسلیم دەبێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 265 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئەمڕۆ هەینی لە زاری سێ بەرپرسی وڵاتانی گرووپی حەوتەوە کە ئاگاداری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیەکی دووربەدووری ڕێبەرانی ئەو گروپە بوون لە ڕۆژی چوارشەممەدا، ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پێی ڕاگەیاندوون ئێران لە سەروبەندی خۆبەدەستەوەداندایە.

 
 لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ترەمپ بە هاوپەیمانەکانی وتووە لە شێرپەنجەیەک ڕزگاری بووە کە هەڕەشەی لە هەمووان دەکرد و لە کۆبوونەوەی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممەی گرووپی حەوتدا بە شانازییەوە باسی لە ئەنجامەکانی ئۆپراسیۆنی داستانی تووڕەیی کردووە.

 ترەمپ لەماوەی رابردوودا چەندین جار رایگەیاندووە کە تاوەکو خۆبەدەستەوەدانی ئێران لەهێرشکردنە سەر ئەو وڵاتە بەردەوام دەبن.


بەپەلە