شارپرێس:
شایەتحاڵێکی ڕۆیتەرز و گرتە ڤیدیۆییەکانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژە
بەوە دەکەن کە شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە و پەنجەرەی ماڵەکانی
نزیک بنکەی سەربازی ئەنچەرلیک لە باشووری تورکیا لەرزیوە، کە هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی
دیکەی لێ نیشتەجێیە.
گرتە ڤیدیۆییەکان دەردەکەون کە لە ئاسمانی پارێزگای ئەدەنە و لە نزیک بنکە
ئاسمانییەکەدا تەقەمەنییەک دەفڕێت.
ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکی بڵاویکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ هەینی دەنگی زەنگی
ئاگادارکردنەوە لە بنکەکە بیستراوە بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتە ڕوو.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی
دەریای ناوەڕاست مووشەکێکی بالیستییان تێکشکاندووە کە لە ئێرانەوە بەرەو تورکیا ئاڕاستە
کرابوو، هەروەها داوای ڕوونکردنەوە لە تاران دەکەن.
لە بەیاننامەی وەزارەتەکەدا هاتووە
کە مووشەکەکە دوای هاتنە ناو بواری ئاسمانی تورکیا لەناو براوە. ئەمە سێیەم مووشەکی
ئێرانییە لە ئاسمانی تورکیادا بخرێتە خوارەوە.
ئەنقەرە دەڵێت واشنتۆن بنکەی ئینچەرلیکی
بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دژی ئێران بەکارنەهێناوە، کە تاران بە مووشەک
و درۆن وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە.